خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی كۆرۆنا بە ڕادەیەكی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەك رێژەی تووشبوون گەیشتووەتە ١٢٪، واتا لە هەر سەد كەسێك كە پشكنینیان بۆ دەكرێت ١٢ كەسیان تووشبووی نەخۆشیەكەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێژەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەكە زۆر زیادیكردووە و تەنها لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (٥) هاووڵاتی بە نەخۆشیەكە گیانیان لەدەستداوە لە سنوورەكەمان. ئاشكراشیكرد، داواكارین هاووڵاتیان ئەم ئامارانە بە هەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێكارەكانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بكەن، بەشێوەیەك دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێكەڵیی زۆر، هەروەها ماسك بەكاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن. ڕوونیشیدەكاتەوە، ئەم ڕێكارانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی […]
The post ڕاگەیەنراوێكی بەپەلە لەبارەی هەڵكشانی كۆرۆناوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.