هه‌ولێر.. 15 هه‌زار كارتی نیشتمانیی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانیی ھەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە 15 ھەزار کارتی نیشتمانیی ھاووڵاتییان گەڕاوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانیی ھەولێر لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ھاتووە 'ئاگاداری ھاووڵاتییان دەکەینەوە کەوا 15 ھەزار کارتی نیشتمانی گەڕاوەتەوە، ئەو ھاووڵاتییانەی کە سەردانی بەرێوەبەرایەتیيەکەمانیان کردووە بە مەبەستی دەرھێنانی کارتی نیشتمانی تا بەرواری 28ـی شوباتی 2021 پەنجەمۆرییان کردووە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی'.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە رۆژانە لە ‌کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ تا شەشی ئێوارە بۆ پێدانەوەی کارتەکان دەوام دەکەن و راشگەیەندراوە کە پێویستە ھاووڵاتییان ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیاندا بھێنن؛ رەگەزنامەی عێراقی، پێناسەی باری شارستانی و پسوولەی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی.