تەندروستی عیراق؛ لە24 كاتژمێردا زیاتر لە 7 هەزار و 500 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 7953 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5679 كەسیش چاكبوونەتەوە و 44 حاڵەتی مردنیش هەبووە . وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 848 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 7953 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون. ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 218 سلێمانی 409 و هەولێر 194 حاڵەت و دهۆك 555 حاڵەت تۆماركراوە. ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 5679 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 118 و […]

The post تەندروستی عیراق؛ لە24 كاتژمێردا زیاتر لە 7 هەزار و 500 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.