ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، دانپێدانانى گروپێكی داعشی بڵاوكرده‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دانپێدانانی گروپێكی تیرۆریستی سه‌ر به‌ داعشی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رانیه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌‌ هه‌ولێر و ویستوویانه‌ كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.

ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان رایگه‌یاندووه‌، زانیارى دروست بەدەست هات کە (حجى عبدالله - خەلیفەى گروپى تیرۆریستى داعش) فەرمانى داوە بە هەریەك لە (حارپ - والى شمال / کوردستان) و (أبو ولید - ئەمیرى ئەمنى ولایەتى شمال) بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى، ڕاستەوخۆ تیرۆریستانى شانەکە ئاشکراکران و لە ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو توانرا تەواوى تیرۆریستەکانى شانەکە دەستگیربکرێن.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە لێکۆڵینەوەکادا دەرکەوتووە، تیرۆریستان بە نیاز بوون لەڕێگەی بۆمبی چێنراو، دەمانچەی بێدەنگ کردەوەکانیان ئەنجام بدەن.

هەر لەوە لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمدا ئاشکراکراوە، لە سەرەتای مانگی دووی ئەمساڵ ئەندامانی گروپەکە نەیانتوانیوە ڕاستەوخۆ بێنە ناوخۆیی هەریمی کوردستانەوە، بۆیە بەشێوەیەکی قاچاغ لە سوریاوە کواستراونەتەوە بۆ تورکیا و پاشان بۆ ناوخۆیی ئێران و لەوێشەوە لە سنوری قەزای ڕانییەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمەوە و پاشان خۆیان گەیاندووەتە ناو شاری هەولێر.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوەنگ تیرۆریستانى دەستگیرکراو بریتین لە (یاسر عەلی ئەحمەد نویران ناسراو بە ئەبو عەمار) و (ماجد حەسەن سالح سایل ناسراو بە عەلى) و (حەسەن عەلى عنیزان حەمەد ناسراو بە سعود) و (فیراس حەسەن حەمودى حسین) و (موخلد ئیبراهیم محەمەد شافى ئەلفراجى) .
تیرۆریستانى دەستگیرکراو بریتین لە هەریەك لە (یاسر على احمد نویران ناسراو بە ابو عمار) و (ماجد حسن صالح صایل ناسراو بە على) و (حسن على عنیزان حمد ناسراو بە سعود) و (فراس حسن حمودى حسین) و (مخلد ابراهیم محمد شافى الفراجى).