دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ده‌زگاى زانایان و زانسته شهرعییهكانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان پیرۆزبایى هاتنى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان له ته‌واوى موسوڵمانانى جیهان و موسوڵمانانى كوردستان ده‌كات و داوا له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات كۆتایى بهێنێت به لێبڕینى موچه.
له په‌یامى به‌خێرهێنانى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زاندا، ده‌زگاى زانایان و زانسته شهرعییهكانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان وه‌بیرى ههمولایهكى خستوه‌ته‌وه كه مانگى ره‌مه‌زان مانگى خودا په‌رستییه‌و پێویسته هه‌موان له‌بیرى چاكترین خواپهرستیدابین و دوربین له گوناه و تاوان و ئه‌زیه‌تدانى ده‌وروبه‌رمان.
داواشده‌كه‌ن زیادهمهسرهف له كڕیندا كه‌مبكه‌ینه‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر به‌خشین بكه‌ینه‌وه‌و چاومان له سفره‌ى هه‌ژاراندا بێت.
لهبهشێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یاندا، ده‌زگاى زانایان و زانسته شهرعییهكانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان داواده‌كات خۆپارێزو جێبه‌جێكارى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بین له مزگه‌وتدا.
ده‌زگاى زانایان و زانسته شهرعییهكانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه له حكومه‌ت كه كۆتایى بهێنێت به لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ده‌ستهه‌ڵبگرێت له سته‌مى بڕینى قوتى هاوڵاتیان و دابه‌شكردنى به‌ته‌واوه‌تى له‌كاتى خۆیدا.
له كۆتایى په‌یامه‌كه‌یاندا، ده‌زگاى زانایان و زانسته شهرعییهكانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان داوا لهفرۆشیاره به‌ڕێزه‌كان ده‌كات خۆیان بپارێزن لهگرانفرۆشى به‌ڵكو هه‌وڵى داشكاندنى نرخى كاڵاكان بكه‌ن.