ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: خوای گەورە رەمەزان بكاتە وەرزی سەركەوتن لەگشت بەڵا وناخۆشییەك

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

‏به‌بوونه‌ى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى موسڵمانى كوردستان وجیهان ده‌كات.

له‌تویتێكدا، مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محمد بهائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، رایگه‌یاندوه‌: هاتنه‌وه‌ی ره‌مه‌زانی فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت له‌هه‌مووموسڵمانی جیهان وعیراق به‌گشتی وگه‌لی كوردستان به‌تایبه‌ت پیرۆز ئه‌كه‌م، داواكارم خودای میهره‌بان بیكات به‌وه‌رزی سه‌ركه‌وتن وده‌ربازبون له‌گشت به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك. له‌به‌ره‌كه‌تی قورئان به‌هره‌مه‌ندمان بكات، چونكه‌مانگی تۆبه‌و به‌خۆداچونه‌وه‌ وهه‌ژار په‌روه‌ریه‌.‌.