لە هەفتەیەكدا لەعێراق 51 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق لەهەفتەی ڕابردوودا 51 هەزار و 287 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 250 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە لە هەفتەی رابردوودا، 51 هەزار و 287 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرا، كە زۆرترین ژمارەی تووشبوونی تۆماركراوە لە ماوەی یەك هەفتەدا. باس لەوەشكراوە، هەر لە هەفتەی رابردوودا 250 حاڵەتی مردن بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا، رۆماركراوە. وەزارەتی تەندروستی عێراق دەشڵێت، ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێكارە خۆپارێزییەكان نەبن و پێكوتەی كۆرۆنا وەرنەگرن، ئەوا سیستەمی تەندروستی دەكەوێتە بەر مەترسی، چونكە ئاستی تووشبوون بە پەتاكە لە توانای دەزگا تەندروستییەكان بۆ كۆنترۆڵكردن، […]

The post لە هەفتەیەكدا لەعێراق 51 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.