ڤیدیۆ..ژنێكی تەمەن 110 ساڵ بەسەر كۆرۆنا سەركەوت

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ژنێكی تەمەن 110 ساڵ توانی بە یەك سەدە تەمەنەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكبشكێنێت و چاك ببێتەوە. تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، دەشت بوزورگ بەڕێوەبەی نەخۆشخانەی عەلامە لە ئەهوازی وڵاتی ئێران ڕایگەیاند، ژنێكی تەمەن 110 ساڵ دوای خەواندنی لە نەخۆشخانەكەمان توانی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سەركەوێت. وتیشی”بەهۆی چاودێری ووردی كارمەندانمان خاتوو حەلیمە بەسەر كۆرۆنا سەركەوت”. ئەو پزیشكە داواش لە هاووڵاتیان دەكات بۆ لەنێوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆپارێزی ئەنجام بدەن تاكو گیانی خۆیان و خۆشەویستانیان نەكەوێتە مەترسییەوە. دوێنێ دوو شەممە ئێران ڕیكۆردێكی نوێی لە ژمارەی تووشبووان و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە تۆمار كرد، هاوكات سەدان شار و شارۆچكەی ئەو وڵاتە قەدەغەی هاتوچۆی تێدا تۆمار كراوە، بەپێی زانیارییەكانیش […]

The post ڤیدیۆ..ژنێكی تەمەن 110 ساڵ بەسەر كۆرۆنا سەركەوت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.