مەترسیدارترین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1228 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 10176 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 179 كەس و سلێمانی 442 كەس و لە گەرمیان 69 كەس و دهۆك 477 و هەڵەبجە 38 كەس و ڕاپەڕین 23 كەس تووشی كۆرۆنا بوون. ئاشكراشی كردووە، كە 406 كەس چاكبوونەوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 7 كەسیان لە دهۆك بوون.

The post مەترسیدارترین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.