زیاتر لە 8 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 8179 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5791 كەسیش چاكبوونەتەوە، 39 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا. بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 47 هەزار و 366 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 8179 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووششبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت لەو دەمەی پەتاكە لە بڵاوبۆتەوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی و واست و هەولێر بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2749 و لە بەسرە 1038 و لە سلێمانی 577 لە […]

The post زیاتر لە 8 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.