مستەفا کازمی: سەرکەوتووبووین لە زیادیکردنی یەدەگی بانکی ناوەندی

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە زیادکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، پەیوەندی بە ژمارەیەک بارزگانی چاوچنۆکەوە ھەیە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا گوتی: "بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی ھاووڵاتییان و کەمکردنەوەی رێوشوێنەکانی بیرۆکراسی دەکەین و پێویستە سەرجەم وەزیرەکان ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ دابینکردنی پێدوایستییەکانی ھاووڵاتییان".

گوتیشی: "ھاتووین تا خزمەتی ھاووڵاتییان بکەین و ئەو بەرەنگارییانەیش چارەسەر بکەین کە وڵاتەکەمان بەرەوڕووی بووەتەوە، بۆ ئامانجی سیاسی دەسەڵاتەمان نەگرتووەتە دەست".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەیشداوە کە وەزارەتی بازرگانیی راسپاردووە، بۆ ئەوەی لە ماددی خۆراکی زیاتر لە چوارچێوەی فۆرمی خۆراکدا بۆ ھاووڵاتییان دابین بکات و گوتی:"زیادکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، پەیوەندی بە ژمارەیەک بارزگانی چاوچنۆکەوە ھەیە، بەڵام لیژنەی تایبەتمان پێکھێناوە و بەردەوام بە ئامانجی رێگرتن لە بەرزکردنەوەی نرخی خۆراک، چاودێری بازاڕ دەکەن".

مستەفا کازمی ئەوەشی گوتووە "دوای گرتنەبەری رێوشوێنەکانی چاکسازیی ئابووریی سەرکەوتووبووین لە زیادیکردنی یەدەگی بانکی ناوەندی".

سەرۆکوزیرانی عێراق، مستەفا کازمی تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی کە وەزارەتی تەندروستیی ھەوڵی زۆرداوە تا جۆرەکانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا دابین بکات و گوتی:"زۆر گرنگە ھاووڵاتییان، ڤاکسین وەربگرن".