فەتوایەك لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە دەركرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەلًَك- ئایەتوڵڵا محەمەد تەقی مودەڕیسی، مەرجی ئاینی لە كەربەلا، فەتوایەك دەردەكات و وەرگرننی ڤاكسینی كۆرۆنا بە ئەرك دادەنێت بۆ ڕەواندنەوەی “زیانە گەورەكە”. لە پرسیارێكدا كە بۆ مەرجەعی ئاینی مودەڕیسی نێردرابوو هاتبوو:”تكایە ڕونكردنەوە و ڕاوبۆچوونی شەرعی ئێوە چییە لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئایا پێویستە ڤاكسینەكە وەربگرین، یان هەر كەسەو ئازادە لەوەدا؟”. لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا مودەڕیسی دەڵێت:”گەر وەرنەگرتنی ڤاكسینەكە ئەگەری زیانێكی گەورەی وەك مردنی لێدەكرێت بۆ خودی كەسەكە یان كەسانی تر، ڤاكسینەكەش جێگەی باوەڕی شارەزایان بوو، ئەوا بۆ ڕەواندنەوەی زیانە گەورەكە پێویستە ڤاكسینەكە لەخۆبدرێت”.  

The post فەتوایەك لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە دەركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.