سالار مەحمود: زیاتر لە ۱۷٠ هەزار ئەنفالكراو هێشتا لە بیابانەكانی باشوور نەهێنراونەتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە ۱۷٠ هەزار ئەنفالكراو هێشتا لە بیابانەكانی باشوور نەهێنراونەتەوە. سالار مەحمود ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: زیاتر لە ۱۷٠ هەزار ئەنفالكراو هێشتا لە بیابانەكانی باشووری عیراق نەهێنراونەتەوە و تەنیا كەمتر لە چوار هەزار ڕوفات گەڕێنراونەتەوە كوردستان. ئاماژی بەوەشدا: پڕۆسەی هێنانەوەی ئێسك و پروسكی ئەنفالەكان بەبێ پشكنینی (دی.ئێن.ئەی) پڕۆسەیەكی ناتەواو دەبێت. سالار مەحمود ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ئەوەی ناسنامەكانیان ون نەبێ و كەسوكاری ئەنفالەكان گۆڕغەریبەكانی خۆیان بناسنەوە ئەركی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمە، شەهیدەكان بهێننەوە و لەگەڵ هێنانەوەدا پشكنینی (دی.ئێن.ئەی) بۆ كەسوكاری ئەنفالەكان و هەم ئەنفالكراوەكان ئەنجام بدەن. ئەنجام دانی پشكنین هەم یارمەتیدەری […]

The post سالار مەحمود: زیاتر لە ۱۷٠ هەزار ئەنفالكراو هێشتا لە بیابانەكانی باشوور نەهێنراونەتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.