سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەولەتی ئەڵمانی بۆ کاروباری دەرەوە دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پێشوازی لە نیلس ئانن وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە ستایشی سەقامگیریی و گەشەسەندنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی دەسەڵاتدارییە  لە عێراقدا.
لە کۆبوونەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.