ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لەگەڵ مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە .
لە کۆبووەنەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە هەماهەنگی زیاتر کرا لەپێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە .