پڕۆژەیاسای چاكسازی گەیشتە پەرلەمانی كوردستان

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- پڕۆژەیاسای چاكسازی، كە دوێنێ پێنجشەمە 2019/12/12، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا پەسند كرا، ئەمڕۆ ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرا و لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانەوە گەیشتە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان.

بە گوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە.