دیجیتال میدیای سپێده
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دهست سپێده كهوتووه بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، لیوا عەلی کەمال لە پۆستەی لابراوە و لە شوێنی ئەو بەڕێوەبەری ئەکادیمیای پۆلیس لە پارێزگاکە، عەمید کاوە غەریب کراوە بە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک.
ھەر بە گوێرەی زانیارییەکان، یاریدەدەر فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک، لیوا عەلی موتەشەر لە بری پۆستەکەی ئێستای پۆستێکی نوێ وەردەگرێت.
ھەر بەپێی گۆڕانکارییەکان، عەمید رزگار عەبدولخالق کراوەتە بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتن و عەقید مازن غەریب کراوەتە بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە.