ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن، پێشوازی لە مارک سیدویل راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرایەوە . هەروەها پەرەپێدانی هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش و هێوکردنەوەی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا.