فاینانشاڵ تایمز.. بەغدا ئاسانكاری كردوە بۆ كردنەوەی دەرگای دانوستان لەنێوان ریاز و تەهران

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رۆژنامه‌ى فاینانشاڵ تایمزى به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه‌: كه‌به‌غدا ئاسانكارى كردوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى په‌یوه‌ندى له‌نێوان ئێران وسعودیه‌ دا.

رۆژنامه‌كه‌ له‌زارى چه‌ند به‌رپرسێكى ئاگادار له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بڵاویكرده‌وه‌: كه‌عێراق ئاسانكارى كردوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى دانوستانه‌كان له‌نێوان ئێران وسعودیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان وگه‌ڕانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دیبلوماسییه‌كانیان.

به‌رپرسانى باڵاى سعودیه‌ وئێران رایانگه‌یاندوه‌: كه‌دانوستانى راسته‌وخۆ له‌نێوان ریاز وته‌هران به‌رێوه‌چووه‌، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌دواى پێنج ساڵ له‌بڕینى په‌یوه‌ندییه‌ دیبلوماسییه‌كانى نێوانیان دێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه‌، یه‌كه‌م گه‌ڕى دانوستانى نێوان سعودیه‌ وئێران له‌به‌غداى پایته‌ختى عێراق له‌ 9 نیسان به‌رێوه‌چووه‌، وقسه‌یان له‌باره‌ى هێرشه‌كانى حوسییه‌كان كردوه‌ بۆ سه‌ر سعودیه‌ ودانوستانێكى ئه‌رێنی بووه‌ ورێككه‌وتنیش كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى گه‌ڕێكى دیكه‌ى دانوستان له‌هه‌فته‌ى داهاتوو دا.

هه‌ر به‌پێى رۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌، به‌رپرسێكى باڵاى سعودیه‌ ره‌تیكردوته‌وه‌ كه‌هیچ دانوستانێك له‌نێوان وڵاته‌كه‌ى وئێران ئه‌نجامدرابێت.