دیجیتاڵ میدیای سپێده
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند، ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا كە شەوی رابردو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی كوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند: هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ – بنكەی پۆلیسی قەرەناو ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە شەوی رابردو لە سنوری قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی كوشت.
ئاماژهی بهوهشكرد: پاش ئەوەی شەوی ڕابردو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ گەنجێك بەناوی (د، و، أ) لەدایكبوی 1994 بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی كوشت، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو.
ئهوهشی ڕاگهیاند: ڕاستەوخۆ دوای ڕوداوەكە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی ڕاسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ئەنجامبدەن.
ئهوهشی خستهڕوو: دواترو لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناوی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیر بكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا بەكاریهێناوە.