دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه، ١٢٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، سێ وڵاتی یه‌كه‌می جیهان كه زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونیان بە پەتاکە تۆمارکردووە لە هەمان کاتدا زۆرترین حاڵەتی چاکبوونەوەشیان تۆمارکردووە.
لە سەرانسەری جیهاندا، ١٢٠ ملیۆن و ٦١ هه‌زار و ٧٦٢ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ركه‌ون.
ریزبەندی ئەو سێ وڵاتەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنا تیایاندا چاکبوونەتەوە بەم شێوەیەیە: 'ئه‌مریكا ٢٤ ملیۆن و ٩٠٩ هه‌زار و ٧٧٠، هیندستان ١٢ ملیۆن و ٨٠٩ هه‌زار و ٦٤٣، به‌ڕازیل ١٢ ملیۆن و ٣٤٤ هه‌زار و ٨٦١'.
لە تورکیا تا دوێنێ سێ ملیۆن و ٦٤٣ هەزار و ٧٣٤ تووشبوو پەتاکە چاکبوونەتەوە.
لەئێستادا لە سەرانسەری جیهاندا، ١٨ ملیۆن و ٢٧٧ هەزار و ٢٥٩ کەس هێشتا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا، تا ئێستا بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا بڵاوبووەتەوە.
لە کاتێکدا ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا گەیشتووەتە ١٤١ ملیۆن و ٣٦٤ کەس، زیاتر لە سێ ملیۆن و ٢٥ هه‌زار و ٤٤١ كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.