دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم ھەمزە رایگەیاند کە پەکخستنی ئەرکی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پێچەوانەی دەستوورە.
سەلیم ھەمزە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە گرنگە بڕیارێکی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بە دووبارە گەڕانەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی قەزا و ناحیەکان و سەرۆک یەکەکانی کارگێڕی بۆسەر ئەرکەکانیان دەربکرێت و گوتی: "پەکخستنی ئەرکی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پێچەوانەی دەستوورە".
راشیگەیاندووە کە ھەڵبژاردنی داھاتوو، دەرگای ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکاتەوە و گوتی: "لەبەر ئەوە پێویستە یاسایەکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان، دەربکرێت".