دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لێبڕین له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له یاسایی بودجه‌دا ره‌تكراوه‌ته‌وه.
شیروان میرزا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه بابه‌تی لێبڕینی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌تكرده‌وه‌و له‌ناو پڕۆژه یاساكه‌دا لایبرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له یاسای بوجه‌ی 2021 دا هیچ ده‌قێك نییه رێگه‌بدات به لێبڕین له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و رێگه‌ش به حكومه‌ت نادات ئه‌و كاره بكات، ئه‌گه‌ر له‌ژێر هه‌رناوێكدا بێت جا به‌ناوی باج یان هه‌رناوێكی تره‌وه بێت.
راشیگه‌یاندووه: پێشتر حكومه‌تی عیراق ده‌یویست مادده‌ی 113ی ساڵی 1982 جێبه‌جێبكات ئه‌ویش به‌ناوی باجه‌وه بڕێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت ، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌م یاسایه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌سه‌رده‌می نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی راگیرا.
شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراق كه باسی لێده‌كرێت دوره له راستییه‌وه، له راستیدا حكومه‌ت ده‌توانێت له رێگه‌ی تره‌وه كێشه داراییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، وه‌ك دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ری كورتهێنانی بودجه بكات نه‌ك بڕینی بڕێك پاره له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.