ناوی ئەو كەسانەی جێگای عادل عەبدولمەهدی دەگرنەوە ئاشكرا كران

دوا نوێکردنەوە: 2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند، پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، پێشهاتی نوێ دێنێتە پێش، رێكارەكانی كە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران بیگرێتە بەر لەچواچێوەی دەستوردا دەبێت، بەڵام دەستور ئاماژەی نەكردووە بە چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوە. عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، دوێنێ هەینی لەوەڵامی عەلی سیستانی، مەرجەعییەتی باڵای شیعەكانی عیراق رایگەیاند، نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشی پەرلەمانی عیراق دەكات. سالار مەحمود، راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عیراق لە نوسینێكدا بەناونیشانی (هەنگاوەكانی دوای عەبدولمەهدی، ئەگەرو ئاڵنگاریەكان) نوسیویەتی: پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەی عادلعەبدولمەهدی، پێشهاتی نوێ دێنێتە پێش، رێكارەكانی كە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران بیگرێتە بەر لەچواچێوەی دەستوردا دەبێت، بەڵام دەستور ئاماژەی نەكردووە بە چۆنێتی مامەڵە كردن لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوە. ئاماژەی بەوشەكردووە، تەنیا حاڵەتی چۆڵبوونی شوێنی سەرۆك وەزیران بەهەر هۆكارێك بێ و لێسەندنەوەی متمانە لەلایەن پەرلەمانەوە دیاریكراوە، لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا ئەم حاڵەتە ئاماژەی پێ نەكراوە. عەبدولمەهدی لەنامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیدا نوسیویەتی، بە وردی گوێم لە وتارەكەی مەرجەعی باڵا گرت سەبارەت بە پێداچوونەوە بە دۆخی نائاسایی و ئاڵۆزی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، لەكاتێكدا بەرونی دیارە لایەنە پەیوەندیدارەكان بێدەسەڵات بوون لەئاست مامەڵەكردن، لەگەڵ دۆخەكەو پاراستنی مافی هاووڵاتیان و رژانی خوێنیان. باسی لەوەشكردووە، سەرۆك وەزیران دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشی پەرلەمان دەكات، لەدەستلەكاركێشانەوەكەیدا پێ دەچێ داوای بەخشین (ئیعفا) بكات لە سەرۆكایەتیكردنی قۆناغی كاربەڕكردنیش، پەرلەمانیش پەسەندی دەكات و بڕیارەكەی پەرلەمان ئاراستەی سەرۆك كۆمار دەكرێت. سالار مەحمود رونیشیكردەوە، سەرۆك كۆمار بەپێی مادە81 لەدەستوری هەمیشەیی دەسەڵاتەكانی سەرۆك وەزیران لەكاتی چۆڵبوونی (خلو)ی پۆستەكە مومارەسە دەكات، سەرۆك كۆمار لەماوەی پانزە رۆژدا كاندید بۆ پۆستەكە پێشكەشی پەرلەمان دەكات، ئەم رێكارەش بەپشت بەستن بەمادە76ی دەستور ئەنجام دەدرێت. راوێژكارەكەی سەرۆك كۆماری عیراق ئەوەشی خستەڕوو، پاشان سەرۆك وەزیرانی نوێ ناوی وەزیرە نوێكان پێشكەشی پەرلەمان دەكات، بۆ پەسەندكردن ئەشێ چەند وەزیرێك لەشوێنی خۆیان بمێننەوە، لەهەموو حاڵەتێكدا حكومەتەكە كاتی …