حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌نده داراییه‌كانی له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی عێراق جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق كردووه و تێدا ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیوه بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌نده داراییه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕیوه.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم داوای زیاتركردنی رۆڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له نامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و 15 وڵاتی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، نێچیرڤان بارزانی ژماره‌یه‌ك داواكاریی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.