دیجیتال میدیای سپێده
سعودیە کەرتی تاییەتی وڵاتەکەی ناچار کرد کەمترین موچەی فەرمانبەرانی بۆ چوار هەزار ڕیاڵ بەرزبکاتەوە، بڕیارەکە ئەو خوێندکارە سعودیانەش دەگرێتەوە کە لەناو خاکی وڵاتەکەیاندا دەژین.
میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، حکومەت کەرتی تایبەتی ناچارکردووە کەمترین موچەی فەرمانبەرانی ئەو کەرتە لە سێ هەزار ڕیاڵەوە بەرزبکاتەوە بۆ چوار هەزار ڕیاڵ، ئەوەش بەپی سیستمێکی دیاریکراو بەناوی (نطاقات).
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بریارەکە موچەی ئەو خوێندکارە سعودیانەش دەگەرێتەوە کە لەناوی خاکی وڵاتەکیان دەژین".