دۆخی ئەمنیی قامیشلۆ ئاڵۆزە و گرژییەکانی نێوان ئاسایش و بەرگری نیشتمانیی سوریا بەردەوامە

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN هێشتا بارگرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە بەردەوامن و دۆخی ئەمنی قامیشلۆ ناجێگیرە، ئەویش پاشئەوەی شەوی رابردوو شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر و چەکدارانی حکومەتی سووریا هەڵگیرسا. بەپێی سەرچاوە نارەسمییەکان، شەڕەکە هێشتا لەناو کۆڵانەکانی قامیشلۆ بەردەوامە و دەوترێت ئەندامێکی ئاسایشی خۆسەری گیانی لەدەستداوە و هەشت سەربازی ڕژێمی سوریاش کوژراون. چەند جارێکە گرژی و ئاڵۆزی لە قامشلۆ لە نێوان ئەو دوو هێزە دروست دەبێت، هۆکاری شەڕەکەی ئەمشەویش، بەپێی هەندێک سەرچاوە، بۆ دەستگیرکردنی دوو ئەندامی هێزەکەی سەربە رژێمی سوریا لەلایەن ئاسایشەوە دەگەڕێتەوە. هاوکات دەوترێت هۆکاری شەڕەکە ئەوە بووە چەکدارانی بەرگری نیشتمانی سەربە ڕژێمی سوریا تەقەیان لە خاڵێکی […]

The post دۆخی ئەمنیی قامیشلۆ ئاڵۆزە و گرژییەکانی نێوان ئاسایش و بەرگری نیشتمانیی سوریا بەردەوامە appeared first on SNN.