دیجیتاڵ میدیاى سپێده
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایانكرد ، چه‌ند ئه‌ندامێكى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى راستڕه‌وى توندڕه‌و له ئه‌ڵمانیا پلانیان داڕشتتبوو بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانى ئه‌و وڵاته ، تاكو هێرشى هاوشێوه‌ى هێرشه‌كه‌ى ساڵى رابردووى وڵاتى نیوزله‌ندا دووباره بكه‌نه‌وه .
رۆژنامه‌ى " دێر شپیگڵ " و "بێڵد "ى ئه‌ڵمانى بڵاویانكرده‌وه ، كۆمه‌ڵه‌ى راستڕه‌وى توندڕه‌و له ئه‌ڵمانیا (12) ئه‌ندامى خۆى ده‌ستگیركردووه ، ئه‌و ئه‌ندامانه نیازیان وابووه له كاتى ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى هێرشبكه‌نه‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانى ئه‌و وڵاته .
ئه‌و راپۆرتانه باسیانكردووه ، ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیركراون پلانیان داڕشتووه هاوشێوه‌ى رووداوى ته‌قه‌كردنى ساڵى رابردوو له دوو مزگه‌وته‌كه‌ى شارى "كرایس چێرچ " ى نیوزله‌ندا كاره‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن .
سه‌رۆكى ئه‌و گڕووپهى به‌نیازبوونه ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كانى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامبدات ، له ژێر چاودێرى پۆلیس دابووه و ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌فته‌ى رابردوو به ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى راگه‌یاندووه ، ئه‌و هێرشه ئه‌نجامده‌ده‌ن .
ئه‌و دوو رۆژنامه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه ، هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانیاش زانیاری له رێگه‌ى كه‌سێك ده‌ستكه‌وتووه ، كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌نیازن ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كان ئه‌نجامبده‌ن .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر