دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٨٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٧ هه‌زار و ٩١٣ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٨٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٢٤ هه‌زار و ٨٨٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون و سێ هه‌زار و ٥٨٥ تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٦٧ هه‌زار و ٩١٣ كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و ٣١١ هه‌زار و ٨١٣ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ٩٩١ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٨٢٣ هه‌زار و ٩٨٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به تێكڕایی ١٤ ملیۆن و ٧٣٩ هه‌زار و ٧١٩ پشكنین ئه‌نجامدراون.
سیما سادات لاری باسی له‌وه‌یشكرد كه تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ٤٩٧ هه‌زار و ٤١٨ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ ١٤٣ هه‌زار و ٧٨٤ كه‌س به‌كارهێندراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.