SNN ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ سەر قامیشلۆ بە بانگەشەی هەڵبژاردن وەسفدەکات، ئەمەش لەکاتێکدا کە مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا بەڕێوەدەچێت. ساڵح موسلیم دەڵێت: ” ئەو هێرشانەی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لە قامیشلۆ کردیان گەمەیەکی سیاسی روسیا و دیمەشقە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی جەماوەری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی داهاتوودا”. ئەو هێرشانە چ لەلایەن روسیا و چ لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە یەکەم هێرش نین و دوایین هێرشیش نابێت و ئەوان بە دوای دروستکردنی ئاژاوەن لە نێوان خەڵکی ناوچەکەدا.” راشیگەیاند: روسیا و حکومەتی سوریا بەدوای ئەوەدان، کە خۆبەڕێوەبەریی تێکبدەن و ئاژاوە لە ناوچەکەدا […]
The post ساڵح موسلیم: هێرشەکانی سەر قامیشلۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە appeared first on SNN.