شین یان شایی لە یادی ڕۆژنامەگەری كوردیدا؟

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

یادگار حاجی

- لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری كوردی سڵاو لەو بەرپرس و حزبانەی پیرۆزبایی و فەلاقە و هەڕەشە بە یەك ئاست پێشكەشی میدیاو میدیاكاران دەكەن.


-ْ سڵاو لەپەرەسەندنی میدیایی فەیك و نابەرپرس كە لەبری خەم و خزمەتی گشتی كار بۆ تاكە كەس و حزبی گوماناوی دەكەن و راستیەكان دەشێوێنن.

- سڵاو لەو یاسایانەی كە تائیستا بە جێ بەجێنەكراوی ماوەتەوە حكومەت و پەرلەمان و دەسەلاتی دادەوەریش بونەتە تەماشاكاری
سڵاو لەو سەندیكاو رێكخراوانەی لەسەر حسابی میدیا فەندو پرۆژەی زەبەلاح وەدەگرن هەر ڕۆژەی لە گەشت و وەڵاتێكن وبەرپرسیارێتی وەدەگرن.

- سڵاو لەو ڕۆژنامەنوسانەی بونەتە بازرگان و بەرپرس لە سەر حسابی میدیا و ئەوانەش بێكاری كردونی بە میدیاكار.
میدیاو میدیاكاری پێشەگەریش بۆ ئێوە جێدەهێلم.