وه‌زیری ناوخۆ: دەسەڵات بۆ قەزا و ناحییەکان دادەبەزێندرێت

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

کۆیە-KDP.info- رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسینگەی پاسپۆرتی لە کۆیە کردەوە و گوتی، له‌ ئایندەیەکی نزیکدا نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵیش دەکەنەوە ده‌شڵێ، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵاتەكان لە ناوەندی شارەكان بۆ شارۆچكەكان بگوازرێنەوە".

له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ قه‌زای كۆیه‌ به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پارێزگاری هه‌ولێر فرسه‌ت سۆفی و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لە عێراق نوسینگەی دەرکردنی پاسپۆرت لە کۆیە کرایەوە.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا رێبەر ئەحمەد، ئاماژەی بەوەكرد: "لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵاتەكان لە ناوەندی شارەكان بۆ شارۆچكەكان بگوازرێنەوە".

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتیشی: "له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا نووسینگه‌ی پاسپۆرت له‌ چه‌مچه‌ماڵیش ده‌كرێته‌وه و هه‌ر وه‌ك ئه‌م نووسینگانه‌ی له ڕانیه‌ و‌ زاخۆ و سۆرانیش كراونه‌ته‌وه‌ كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن‌."

 

فایزه‌ كۆیی