دیجیتال میدیای سپێده
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان راگهیهنراوێكی سهبارهت به بێ ڕێزی و سوكایهتی بهرامبهر به قورئانی پیرۆز بڵاو كردهوه ورایگهیاند: بێ رێزی و سوکایەتی بەرامبەر قورئانی پیرۆز بەتوندی ئیدانە دەکەین و ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە بکەران ئاشکرا بکات.
دهقی راگهیهنراوهكه
شەوی رابردوو 22-4-2021 لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو دیمەنەیەمان بینی، کە دەستێکی تێکدەرو گێرەشێوێن لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆزیان بەدڕاوی بە شەقامێکی هەولێردا بڵاو کردەوە.
ئەو جۆرە کارانە بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار دەکەین و بەدڵنیایی ئەو هەوڵە ترسنۆکەیە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و لەهەولێری پایتەخت، کاری کەسانی نەفس نزم و قین لەدڵە بەرامبەر رەوشی دینداری و پێکەوەژیان لە کوردستان، ئامانجیانە ئارامی شار بشێوێنن و هەستی موسڵمانان بریندار بکەن.
هەر لێرەوە داوا لە دەزگا ئەمنیەکان دەکەین بە زوویی هەوڵبدەن ئەو کەسانە ئاشکرا بکەن و لەرێی دادگا بە سزایی یاساییان بگەیێنن.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
22-4-2021