دیجیتال میدیای سپێده
ئەمڕۆ هەینی، ئەژماری گیلگامیشی عێراقی لە تویتەر ئاشكرایكرد، كە ژمارەیەكی زۆری موشەك وفروكەی بێفڕوكەوانی بومب ڕێژ كراو، لە دەیان ئوتومبێلی حكومی باركراون، ولە قەزای سامەرا وەستێنەراون.
ئەژمارەكە، ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ئەوبارە تەقەمەنیە كراوتە دووبەشەوە، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا، بەشێك ڕەوانەی قەزای دوبس لە كەركوك دەكرێت،و بەشەكەی تریش ڕەوانەی شارۆچكەی بەرتلە لە موسڵ دەكرێت.
ئەژمارەكە وتیشی ئەو چەكە قورسانە سەر بە گروپی چەكدارای حزبوالله وسەیدولشوهەدا. پێشی وایە ئەم هەفتەیە رووداوی نەخوازراو لە عێراق ڕوودەدەن.