زانایانی یەكگرتوو به‌ توندی سەركۆنەی بێڕێزیكردن بەرامبه‌ر به‌ قورئان لە هەولێر كرد

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌


دەزگای زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەركۆنەی ڕووداوی بێڕێزیكردن و دڕاندن و فڕێدانی لاپەڕەكانی قورئانی لەشاری هەولێر كردو ڕایگەیاند، داوا لەلایەنە پەیوەندی دارەكان دەكەین بەزووترین كات گێرەشێوێنان ،دەستگیربكەن وبەسزای خۆیان بگەیەنن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا دەزگای زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، بەداخەوە جارێكی تر سوكایەتی بەئاینی پیرۆزی ئیسلام كرایەوە لەشاری هەولێری ئیسلام پەروەرو خۆشەویستی پێغەمبەرمان ،دەستێكی تێكدەر قورئانی پیرۆزی دڕاندوەو بەسەر شەقامی هەولێر فڕێیداوە ،ئەمە هەوڵێكی نەزۆكی تەسك بیری،دواكەوتووی ئاژاوەگێڕە، چونكە سوكایەتی بەقورئان سوكایەتیە بەتەواوی موسڵمان و،هەنگاوێكی بێ حورمەتانەیە.

ئەوەشی ووت، ئێمە دەزگای زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی ،ئەوپەڕی دژایەتی خۆمان ڕادەگەیەنین ،داوا لەلایەنە پەیوەندی دارەكان دەكەین بەزووترین كات گێرەشێوێنان ،دەستگیربكەن وبەسزای خۆیان بگەیەنن، ڕێگیری بكەن لتێكچونی شیرازەی كۆمەلایەتی پاراستنی پیرۆزی ئاینی ئیسلام.