دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت: دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەقۆناغی كۆتاییدایەو زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێت.
ئەحمەد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێملە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست راگەیەنرا، ئەمڕۆ بەفەرمی داوای بەڵگەنامە رەسمییەكانمان لەوەزارەتی پەروەردە كردوە بەمەبەستی رایی كردنی كارەكانی ئەو مامۆستایانەی كە گرێبەست بوون.
ئاماژهى بهوهشكرد: لەهەرێمی كوردستان بەنزیكەی پێنج هەزار مامۆستای گرێبەست هەیە و سەرجەمیان دەكرێنە هەمیشەیی، بەڵام پرۆسەكە بەچەند قۆناغدا تێدەپەڕێت و لەئێستاشدا پرۆسەكە لەقۆناغی كۆتایدایە.