ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیحیتاڵ میدیای سپێده‌

بریاره‌ ئه‌مرۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى هه‌ر یه‌كه‌ له‌عێراق وقه‌ته‌ر بكات وگفتۆگۆى پرسه‌ هه‌رێمییه‌كان بكات.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مرۆ محمد جواد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى عێراق ده‌كات وزنجیره‌یه‌ك دیدار وكۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامده‌دات.

راشیگه‌یاندوه‌: دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق زه‌ریف سه‌ردانى وڵاتى قه‌ته‌ر ده‌كات وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ش كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: كه‌له‌چوارچێوه‌ى گه‌شه‌پێدان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان وتاوتوێ كردنى پرسه‌ هه‌رێمییه‌كانى ناوچه‌كه‌، زه‌ریف سه‌ردانى عێراق وقه‌ته‌ر ده‌كات.