چڕە.. بەهۆی شەڕی نێوان خاوەن موڵك وجوتیاران ژنێك دەبێتە قوربانی

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپیده‌

به‌هۆى شه‌رى نێوان خاوه‌ن موڵك وجوتیاران له‌كۆمه‌ڵگه‌ى چڕه‌ له‌سنورى پارێزگاى دهۆك، به‌هۆیه‌وه‌ ژنێك ده‌بێته‌ قوربانى.

ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ كێشه‌ى زه‌وى وموڵك كه‌وتووته‌ نێوان خاوه‌ن موڵكه‌كان وجوتیاران، چه‌ندین جار شه‌ر له‌نێوانیان دا روویداوه‌، وتا ئێستاش كێشه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ وچاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

په‌یامنێرى سپێده‌ له‌شێخان پێى راگه‌یاندین: شه‌وى رابردوو دووباره‌ جوتیاران وخاوه‌ن موڵكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى چڕه‌ بوه‌ به‌شه‌ڕیان، وسه‌رئه‌نجام به‌هۆى ته‌قه‌ى نێوانیان ژنێك گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

لایخۆیه‌وه‌ پۆلیسى پارێزگاى دهۆك رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆى كێشه‌ى زه‌وییه‌وه‌ له‌نێوان كۆمه‌ڵێك له‌جوتیاران له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵكه‌كان، ژنێك ده‌كوژرێت، وراشیگه‌یاند: دواى گه‌یشتنى هێزێكى زۆرى ئه‌منى بۆ ناوچه‌كه‌، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌شداریان كردوه‌ له‌شه‌ره‌كه‌ دا ده‌ست گیركراون، وكۆنترۆڵى دۆخه‌كه‌یان كردوه‌.