هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، بڕیاره هاوشێوه‌ی مامۆستایان فەرمەنبەرانی ته‌ندروستیش، ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستن، بكرێنه هه‌میشه‌یی و حكوومه‌تیش بە شێوەی مه‌بده‌ئی ڕه‌زامه‌ندیی داوه.
د. محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پلان هه‌یه كه فەرمانبەرانی ته‌ندروستیش، ئه‌وانه‌ی له وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستن، بكرێنه هه‌میشه‌یی و، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وانه بكرێنه هه‌میشه‌یی كه پێویستمان به پسپۆڕییەکەیان هەیە."
د. محه‌مه‌د قادر گوتیشی: "نزیكه‌ی شه‌شهه‌زار فەرمانبەری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ته‌نها چاوه‌ڕێی كات ده‌كه‌ین کە ئه‌وانیش بكرێنه هه‌میشه‌یی."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتی: "به شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ده‌ئی حكوومه‌تیش ڕازی بووە، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كات ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت و هاوشێوه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست، فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستیش بكرێنه هه‌میشه‌یی."
بڵند ئیبراهیم