عێراق.. شەش ھەزار و ٣٤ تووشبوون و ٤٠ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ٣٤ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٠ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٣٣٥ تووشبووی ڤایرۆسەکە دوای چارەسەری پزیشکیی، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٣١ ھەزار و ٣٢٢ کەس و لەو ژمارەیەش ١٥ ھەزار و ٢٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٥ ھەزار و ٣٠١ ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.