دیجیتاڵ میدیای سپێده
هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردو به‌چاودێری روسیا هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاڤا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌ییان راگه‌یاند، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ت هێرشكرایه‌سه‌ر ئاسایش له‌گه‌ڕه‌كی "حلكو"ی قامیشلۆ و به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی ئاسایش برینداربو. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌رۆژئاڤای كوردستان بڵاویانكرده‌وه، شه‌وی رابردو گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا ئاگربه‌ستیان پێشێلكردوه و له‌گه‌ڕه‌كی "حلكو"ی قامیشلۆ هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاسایش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌ئێستادا رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ گه‌ڕه‌كی ئه‌لته‌یى شاره‌كه كراوه‌یه‌وه و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌ت، هاوڵاتیان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و ئاسایش گه‌ره‌نتی پاراستنیان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
شه‌وی رابردو هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاڤای كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، به‌چاودێری روسیا له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌قامیشلۆ ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌ییان بۆ راگرتنی گرژییه‌كان واژۆكردوه، بۆیه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و ئیداره‌ی خۆسه‌ری گه‌ره‌نتی پاراستنیان ده‌كات.له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، هێزێكی "كۆماندۆ"ی ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ چونه‌ته گه‌ڕه‌كی "ته‌ی" شاره‌كه و بڕیاره له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتودا جارێكی دیكه هێزه‌كان رێكبخرێنه‌وه وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتوه.