هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی بەبۆنەی شەست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی شەست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ، پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو رێکخراوە تێکۆشەرەکە و قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم کە مێژوویەکی گەشیان هەیە لە بەشداریکردن لە بزووتنەوەی رزگاری نیشتمانیی کوردستان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەو پێشبردنی توانا وئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی کوردستان . ئەم دوو رێکخراوە ، قوتابخانەیەکیش بوون بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی بە توانا کە ئێستا لە بوارە جیاجیاکاندا رۆڵێکی پێشەنگانە دەگێڕن.
هیوادارم بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشانتان بۆ پاراستنی بەها نیشتمانییەکان دوور لە هزری تووندڕۆیی ، لە پێناو بە دیهێنانی دوارۆژێکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر و پێشکەوتووتر دا .
مەسرور بارزانی