دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٣١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی هه‌شت ھەزار و ٣٥٢ پشکنین، هه‌زار و ٣١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەجۆرێک لە ھەولێر ١٦٣ حاڵەت، سلێمانی ٣٢٢ حاڵەت، دھۆک ٤٧٦ حاڵەت، هه‌ڵه‌بجه هه‌شت حاڵه‌ت و ئیداره‌ی گه‌رمیان ٦٢ حاڵه‌ت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە کە ١٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەجۆرێک شه‌ش حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، حه‌فت حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و دوو حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان یه‌ك حاڵه‌ت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٤٩ ھەزار و ١٤٠ حاڵەت کە لەو ژمارەیە چوار ھەزار و پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.