به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، تاوه‌كو ئێستا ناوماڵی شیعه له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق ڕێك نه‌كه‌وتوون و هه‌ركاتێك ئه‌وان له‌سه‌ر كه‌سێك ڕێك كه‌وتن.
د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تاوه‌كو ئێستا ناوماڵی شیعه له‌سه‌ر شێوازی دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق و دیاریكردنی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته ڕێك نه‌كه‌وتوون و هه‌ركاتێك ئه‌وان ڕێك كه‌وتن ئه‌وكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه گفتوگۆ ده‌كه‌ن."
د. ڤیان سه‌بری گوتیشی: "هه‌ركاتێك شیعه‌كان له‌سه‌ر شێوازی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن ئێمه ڕێگاخۆشكه‌ر ده‌بین بۆ چاره‌كردنی ئه‌وپرسه."
بڵند ئیبراهیم