خەندان-
هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر سیستمێكی نوێ بۆ تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل و لێدان له‌ترافیك لایتی سور جێبه‌جێده‌كات و وته‌بێژی هاتوچۆی ئه‌و پارێزگایه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كاریگری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوكان ده‌بێت".
فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، "ئەمرۆ پێنجشه‌ممه، بەشی کامیرای چاودێری هاتوچۆی هەولێر هەلسان بە دانانی سیستمێکی تازەی کامیراکانی چاودێری کە لە یەککاتدا دەتوانێت 3 جۆری سەرپێچی تۆمار بکات".
ڕونیشیكردۆتهوه، "یەکەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی تیژرۆییە بەر لە گەیشتن بە ترافیکلایت، دوەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی لێدانە لەچرای سوری ترافیکلایت، سێههمیششیان تۆماركردنی هه‌ردو تیژرۆیی و لێدانە لە چرای سور بەیەکەوە".
ئاشكراشیكردوه، "له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی لە ترافیکی 40 مەتری بەردەم هۆلی سعدعهبدوڵڵا دانراوە، لەکاتی سەرکەوتنی سیستمەکەش لە شوێنەکانی دیكه‌ش پەیرەو دەکرێت".
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆش كردوه به‌هۆی ئه‌و سیستمه نوێیهوهو ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، "کاریگەری زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی روداوەکانی تیژرۆییکردن لەسەر ترافیک لایتەکان بۆ گەیشتن بەترافیک بەر لە سوربونی".