سلێمانی ... به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دووهاوڵاتی خاوه‌ن دووكانێك ده‌كوژرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ30-4-2021 له‌شاری سڵیمانی به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ نێوان دووهاوڵاتی خاوه‌ن دووكانێك ده‌كوژرێت

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سپێده‌: ئەم شەو لە گەڕ‌كی راپەڕینی شاری سلێمانی، بەهۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان دوو هاوڵاتیدا، كە یەكێكیان خاوەنی ( دۆندرمەخانەی مەلیكە )و ئەوی تر خاوەنی ( كافتریای ئەستێرەیە) ، لە ئەنجامدا خاوەنی كافتریای ئەستێرە خاوەنی دۆندرمەخانەكەی كوشت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كه‌انی ده‌ست سپێده‌ كه‌وتووه‌ ئه‌و خاوه‌ن دووكانه‌ی كه‌ چه‌قۆی به‌ركه‌وتووه‌ چه‌قۆیه‌كه‌ بەر ڕانی کەوتووە و توشی نەزیف بووە و مردووە.