کوردستان لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی شەرمن و جنێو دەردا

دوایین نوێکردنەوە 2021-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بێستون محمد


مێژووی سەرهەڵدانی معارزەبوون لە کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٠٥ دەگەڕێتەوە .کاتێک یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە جیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی کرد. هەرئەوکات کەوتە بەرشاڵاوی سوتاندن و کوشتن .لەلایەن حزبی کوردیەوە و هەوڵی سەرکەت کردنی درا . بەڵام دەستپێکێکی باش بوو بۆ معارەزەبوونی کوردستان.

- گەرچی ئەم جۆرە معارزەبوونە لە دوای چەند ساڵێک و خێرایی گۆڕانکاریەکان . بە معارەزەیەکی شەرمن دەدرایە قەڵەم. بەڵام بەردەوام بوو لە ڕەوتە ئۆپزیسۆن بوونەکەی خۆی .

-ْْ٫لەگەڵ سەرهەڵدانی قۆناغی دووەمی معارەزەبوون لەکوردستان لەساڵی ٢٠٠٩ وە کە بزوتنەوەی گۆران ڕابەرایەتی دەکرد .کەقوناغی یەکەمیش تێکەڵ بەم ڕێگایەبوون و. لەوکاتەوە بە ئۆپزیسۆنی جنێودەرو توڕە ناوزەند کران و بوونە بەرهەڵستکاری حزبە دەسەڵات دارەکانی کوردستان و. خەڵکیش پێشوازی گەرمی لێکردن و. لە پەرلەمانیش دەنگی باشیان هێنا.

ئەمە وایکرد جۆرێک سنور دارکردن بۆ کاری دەسەڵات دارانی کوردستان دانرا ..
قۆناغی سێ یەم خاو بوونەوەی معارەزە لەکوردستان دەستی پێکرد و بە بەشداری کردن لە حوکومەت و خاتر گرتنی دەسەڵات. معارەزەبوون تاڕادەیەک لەبەر چاوی خەڵک کاڵ کرایەوە.
دوای ١٦ساڵ لە کاری معارزەبوون لەکوردستان معارزەی توڕەو معارزەی جنێو دەر . ئێستا معارەزە بەناو شەرمنەکە لەسەر پێی خۆی ماوە گەرچی خەڵک سزای دا .بەڵام معارەزەی هەڵچوون و کەف وکوڵی جنێو دان بەدەسەڵات .ئەنجامەکەی گەڕانەوە و مەرایی کردن بوو بۆ ئەو دەسەڵاتەی دەیان کورسی پەرلەمانی پێ کۆکرایەوە..
ئێستا ئەرکی معارەزە لەکوردستان لەوپەڕی قورسیدایە لەلایەک فشاری دەسەڵات و لەلایەک داکۆکی لە مافی خەڵک. بۆیە بەردەوام بوون لە ڕەخنە دەرفەتێک دەبێت بۆ چاکسازی لەکوردستان .دواتریش خەڵک لەوەدەگەن چی تر ئۆپزیسۆن بە جنیو دان و دەنگە دەنگ نابێت. بەڵکو بە پرۆژەو خزمەت کردن و کردار پێش گوفتار دەبێت. دەنا بۆ دواجار هاوڵاتیان ماڵ ئاوایی لە ئۆپزیسۆن دەکەن ..