SNN پۆليسی سلێمانی رايگەياند: “ بكوژانی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی ڕاپەڕین دەستگیركران و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە”. پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد” . راشيگەياند: “شەوی رابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ دوكان شەڕو ئاڵۆزی دروستبوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان کە دوكانی ساردەمەنی بووە بەچەقۆهێرشی كرابووە سەروو بریندار بوو و گیانی لەدەستدا “. ئەوەشهاتووە: “دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی كە هەڵاتبوو لەچەند […]
The post بكوژانی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی ڕاپەڕین دەستگیركران appeared first on SNN.