فازڵ میرانی: كەس ناتوانێ لە بەغداوە وەزیر بۆ كورد دیار بكات

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوان وەك پارتی باسی ئەوە ناكەن چەند وەزارەتیان بەردەكەوێت، بەڵكو وه‌كو كورد وه‌كو كوردستانی باس لەو بابەتە دەكەن.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوان وەك پارتی باسی ئەوە ناكەن چەند وەزارەتیان بەردەكەوێت، بەڵكو وه‌كو كورد وه‌كو كوردستانی باس لەو بابەتە دەكەن.

فازڵ میرانی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ھەوڵمانداوە كە درز نەكەوێتە نێوان لایەنە كوردستانییەكان و كورد بە تایبەتی".

ئاشكراشی كرد: "ئەمڕۆ شاندێكی حزبە كوردستانییەكان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سوننە و شیعەكان لە بەغدا كۆدەبنەوە".

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد: "كەس ناتوانێ لە بەغدا وەزیر بۆ لایەنە كوردستانییەكان دیار بكات، بەڵكو دەبێ خۆمان ناوەكانیان پێبدەین و بڵێین ئەمانە وەزیری كوردن".