دیجیتال میدیای سپێده
فراكسیۆنهكانی پهرلهمانی كوردستان ئهمرۆ 1-5-2021 راگهیهنراوێكیان بڵاو كردهوه و تیایدا ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە تیرۆرستیەی شەوی رابردوو بۆ سهر هێزهكانی پێشمهرگه دهكهن و پرسەو ھاوخەمی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەن.
دهقی راگهیهنراوهكه:
بەداخەوە جارێکی دیکە بەهۆی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پردێ ، پۆلێک لە پێشمەرگەی دلسۆزی خاک و نیشتیمان شەھید و بریندار بوون .
بەناوی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان وێرای ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە تیرۆرستیەی شەوی رابردوو ، پرسەو ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەین و ھیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین .
ئاشکرایە پەلاماری تیرۆرستان لە شەوی رابردوو دەرخەری ئەو راستیەیە ، ھێشتا ئێمە لەبەردەم ھەرەشەی دوژمنان و تیرۆرداین و مەترسییەکانی سەر قەوارەکەمان کەم نین، ھەربۆیە لە ئێستادا زیاتر لە ھەرکاتێک کوردستان پێویستی بە تەبایی و یەکریزی ھەیە ، باوەرمان وایە تەنھا بە یەکێتی و یەکڕیزی و پێکەوە بوونمان دەتوانین رووبەرووی پیلانی تیرۆرستان و دوژمنانی میللەتەکەمان ببینەوە .
ئەم بۆشاییە ئەمنییانەی کەلەدوای نەمانی پێشمەرگە لەناوچە کوردستانیەکاندا درووستبوون هەمیشە بە زیان بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شکاونەتەوەو تیرۆریستان سوودییان لەم کەلێنەنانە وەرگرتووە تا دەستی ڕەشیان نیشان بدەنەوە.
پێویستە هەرچی زووە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی بە هاوبەشی پارێزگاری لەو ناوچانە بکەن و ئەم ڕووداوە نیشانمان دەداتەوە نەبوونی پێشمەرگە لەو ناچانەدا چەند زیانبەخشبووە.
دڵنیاین ئیرادەی خۆراگری گەلەکەمان ورەی پۆڵاینی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر لە پەلاماری ترسنۆکانەی تیرۆستان بەھێزترە.
گیانی شەھیدانمان شاد،خودا ئارامی و سەبووری بەهەموو لایەکمان بداتو بریندارەکان بێ شیفا نەکات.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
فراكسیۆنی یهكێتی نیشتمانی كوردستان
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهری كوردستان
فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان
فراكسیۆنی هاوپهیمانی یهكێتی نهتهوهیی
فراكسیۆنی پارتی گهشهپێدانی توركمانی
فراكسیۆنی سهردهم
فراكسیۆنی ئهنجومهنی گهلی كلدانی سریانی ئاشوری
فراكسیۆنی میللهت
فراكسیۆنی پارتی چاكسازی توركمانی
فراكسیۆنی ئازادی
فراكسیۆنی رافیدهین
فراكسیۆنی ئازادی
فراكسیۆنی بهرهی توركمانی
فراكسیۆنی ئهرمهن
١ی٥ی٢٠٢١